مەسرور بارزانی و شیمشەك گفتوگۆی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەكەن

15 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزیری دارایی و گەنجینەی توركیا كۆبونەوەو تاوتوێكی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانیان كرد.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لە پەرواێزی لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان لە دوبەی، لەگەڵ محەمەد شیمشەك وەزیری دارایی و گەنجینەی توركیا كۆبوینەوە، جەختمان لە برەدوان بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری توركیا كرد بەتایبەتی لە بوارەكانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابوری و وەبەرهێناندا.
راشیگەیاندوە، لە بەشێكی دیكەی گفتوگۆكانماندا هەوڵەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و رێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانمان لە زوترین كاتدا تاوتوێكرد.
مەسرور بارزانی راشیگەیاندوە، لەو كۆبونەوەیەدا باسمان لە گرنگی ئەنجامدانی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان و بەیەكەوە بەستنەوەی وڵاتانی كەنداو و عیراق و هەرێمی كوردستان بە توركیاو وڵاتانی ئەوروپا لەڕێگەی هێڵی ئاسنین كردو هاوڕابوین لەسەر پێویستی بەشداریی كارای هەرێمی كوردستان لەم پڕۆژە گرنگەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group