شاندی دانوستانكاری دەمپارتی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

14 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بڕیارە شاندی دانوستانكاری نێوان دەسەڵاتدارانی توركیاو ئیمراڵی سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و چەندین كۆبونەوە ئەنجام بدەن.
پارتی یەكسانی و دیموكراتی گەلان (دەمپارتی) لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردوە، شاندی ئیمراڵی كە لە هەریەك لە سری سورەیا ئۆندەرو ئەحمەد تورك و پەروین بوڵدان پێكهاتون سەردانی هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر دەكەن.
ئاماژەشیكردوە، شاندەكە بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتو 16/2 بگەنە هەولێرو لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە، پاشان هەر لەو سەردانەدا دەچێتە شاری سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شارەشدا كۆببێتەوە. 
پرۆسەی چارەسەری پرسی كورد لەسەر داوای دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی نەتەوە پەرستی توركیا (مەهەپە) دەستپێكردەوە دوای ئەوەی داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كرد هەڵوەشاندنەوەی پارتەكە رابگەیەنێت، بەمەبەستی دانوستانیش شاندێكی دەمپارتی سەردانیان كرد لە زیندانی ئیمراڵی بەمەبەستی چارەسەركردنی پرسی كورد لەو وڵاتەو گەیاندنی پەیامەكانی بە دەسەڵاتدارانی توركیا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group