نەوا-
تیمی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی رۆژنامەنوسان لەگەڵ یان برێم كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان كۆبونەوە.
سەنتەری میترۆ بڵاویكردوەتەوە، لەگەڵ كونسوڵی گشتی فەرەنسا گفتوگۆیەكی گرنگیان كردوە لەبارەی ژینگەی كاری رۆژنامەگەری و ئازادی رادەربڕین لەژێر رۆشنایی بەدواداچونی تۆڕی هاوپەیمانی 19و سەنتەری میترۆ.
ئاماژەشیكردوە، بە وردی تیشكیان خستۆتە سەر توندوتیژی بەرامبەر بە مامۆستایانی ناڕازی و هەروەها ئەو رۆژنامەنوسانەی كە روماڵی چالاكییەكەیان كردوە لە دیوی دێگەڵە.
تۆڕی هاوپەیمانی 19 لەساڵی 2024 لەلایەن دەستەیەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و چالاكوانانی بواری مافی مرۆڤ بە دەستپێشخەری سەنتەری میترۆ بۆ ئازادی رۆژنامەگەری دامەزراوە، بە ئامانجی چەسپاندنی پاراستنی مافی ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستانی عیراق و بۆ دڵنیابونەوە لەوەی كە ئەم مافە رێزلێگیراوە وەك ئەوەی لە مادەی 19ی جاڕنامەی مافەكانی مرۆڤدا هاتوە.