وتەبێژی كۆشكی سپی: ترەمپ هێز رەوانەی غەزە ناكات

16 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وتەبێژی كۆشكی سپی رەتیكردەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەڵێنیدابێت هێزی ئەمریكا رەوانەی غەزە بكات.
كارۆلین لێڤیت وتەبێژی كۆشكی سپی لەبارەی ئەوەی ئایا دۆناڵد ترەمپ هێزی ئەمریكا رەوانەی غەزە دەكات وتی: تائێستا ترەمپ پابەندە بەوەی هێز رەوانەی غەزە نەكات و هیچ بەڵێنێكی نەداوە لەوەی هێز رەوانە دەكات یاخود نا، هەروەها ئەمریكا خەرجی ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەزە لە ئەستۆ ناگرێت.
لێڤیت وتیشی: ئیدارەی ترەمپ لەگەڵ هاوبەشەكانی لە ناوچەكە كار دەكات لە پێناو دوبارە ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەزە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group