ئەردۆغان: ئامادەی هەمو هاوكارییەكی سوریاین

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: بەهەماهەنگی لەگەڵ سوریا كەشێكی ئاشتیانەو ئارام و دور لەتیرۆر لە جوگرافیاكەیان دەخولقێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا رایگەیاند: سەردانی سەرۆك كۆماری سوریا مێژوییەو سەرەتایەكە بۆ دۆستایەتی و هاوكاری نێوان دو وڵات.
وتیشی: بنەمای سیاسەتی توركیا بۆ سوریا هەر لە كۆنەوە پاراستنی یەكپارچەیی خاكی ئەو وڵاتەو پاراستنی بوە، بۆیە لەو باوەڕەدام بەهەماهەنگی لەگەڵ سوریا كەشێكی ئاشتیانەو ئارام و دور لەتیرۆر لە جوگرافیاكەمان دەخولقێت.
ئەردۆغان وتیشی: بە شەرعم راگەیاندوە كە ئامادەی هەمو هاوكارییەكن لە سوریا، ئامادەین بۆ بونیادنانەوەی شارەكانی سوریا كە وێرانكراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group