لەساڵیادی بڕیاری پاشكەوتی موچەدا مامۆستایانی ناڕازیی پەیامێكیان بڵاوكردەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە خێمەی بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەشاری سلێمانی بەردەوامەو نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازییش بەبۆنەی نۆیەمین ساڵیادی بڕیاری پاشكەوتی موچە رایانگەیاند بەردەوام دەبن لە خەباتی مەدەنی.
نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبەردەم خێمەی مانگرتواندا لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایانگەیاند، لەساڵیادی بڕیاری نایاسایی پاشەكەوتی موچەدا كە حكومەتی هەرێم لە 3/2/2016 دا بڕیاری لێدا دوای نۆ ساڵ هێشتا لە مانگی دوودان و موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردو دابەشنەكراوە، لەهیچ وڵاتێك نەبوە حكومەت بڕیار بدات موچەی فەرمانبەری خۆی نەدات كە بەهۆی ئەو بڕیارەوە موچەی 21 مانگ بەناوی پاشەكەوتەوە نەدراوەو 46 مانگیش موچە بە لێبڕینەوە دابەشكراوە ئەمە لەكاتێكدا بو كە حكومەتی هەرێم سیاسەتی ئابوری سەربەخۆی جێبەجێكرد.
ئەو نوێنەرانەی مامۆستایانی ناڕازی لەبەشێكی تردا وتیان، ئەو ستەمە تائێستاش كۆتایی نەهاتوەو نەدان و دواكەوتنی موچە بە چارەسەرنەكراوی ماوەتەوە، پێشمانوایە دەسەڵات نایەوێت گرفتی موچە چارەسەر بكات هەر بۆیە كێشە بۆ تەوتینی موچە دروست دەكات.
وتیشیان، موچە پاشەكەوتكراوەكان قەرزێكە لە ئەستۆی حكومەتە دەبێت پێمان بداتەوە ئەركی كابینەی داهاتوی هەرێمیشە میكانزمی دانەوەی قەرزی موچەخۆرانی هەرێم دیاریبكات و بیداتەوە وەك چۆن خۆی بەخاوەنی ئەو قەرزانە دەزانێت كە هی كابینەكانی پێشون، لەهیچ مافێكی خۆمان خۆشنابین  و تا تەوتین و گەڕانەوەی موچە بۆ باری ئاسایی خۆشیی لە خەباتی مەدەنی بەردەوام دەبین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group