مەسرور بارزانی: هیوادارین هەمواری بودجە چارەسەری كێشەكان لەگەڵ بەغدا بكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دوای گەڕانەوەیان سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا كۆبویەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، لەگەڵ شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا كۆبوەتەوەو شاندەكە كورتەیەكیان دەربارەی ئەنجامی گفتوگۆو دیدارەكانیان لەبەغدا تایبەت بەهەمواركردنی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ و دابینكردنی موچەو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان خستەڕو، سوپاسمان كردن كە زۆر پیشەییانەو دڵسۆزانە ئەركەكانیان جێبەجێ كردوە.
مەسرور بارزانی راشیگەیاندوە، هیوامان خواستوە دەنگدان لەسەر هەمواركردنی یاسای بودجەی فیدراڵ ببێتە هۆی چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی دیكەی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group