ترەمپ: زێلێنسكی ئامادەی رێككەوتنە لەگەڵ روسیا

16 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لە نزیكترین كاتدا چاوی بە ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیا دەكەوێت.
دۆناڵد ترەمپ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، خواستی هەیە كۆتایی بەجەنگی نێوان روسیاو ئۆكرانیا بهێنێت و پێویستە هەموان لەبارەی ئەو پرسە بگەنە رێككەوتن، لە هەمانكاتدا ڤلادیمر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا پەرۆشە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك كە كۆتایی بە جەنگەكە بهێنێت.
ترەمپ وتیشی: پوتن ئەگەر رێككەوتن بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ پەسەند نەكات ئەوا روسیا لەناو دەبات، هەروەها وڵاتەكەی روبەڕوی كێشەیەكی گەورە دەكاتەوە، ئەوەی بەئاشكرا دیارە سیاسەتە ئابورییەكانیەتی، بۆیە ئومێد دەكات پوتن خواستی خۆی نیشان بدات بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك كە كۆتایی بە جەنگەكە بهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group