بە هۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لە توركیا 10 كەس گیانیان لەدەستدا

20 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بە هۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لە یەكێك لە هۆتێلەكانی پارێزگای پۆلۆ لە ئەنادۆڵی توركیا 10 كەس گیانیان لەدەستدا و 32 ی دیكەش برینداربوون.
عەلی یەرلی كایا وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاندوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرەكە لە كۆمەڵگای گەشتیاریی كارتالكایا كە تایبەتە بە گەشتیاری زستانە و خلیسكێنەی سەر بەفر كەوتووەتەوە و بەخێرایی پەرەیسەندووە.
باسی لەوەشكرد، لەگەڵ كەوتنەوەی ئاگرەكە تیمەكانی ئاگركوژێنەرەوە بەخێرایی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و تا ئێستاش لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنیدان.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا 10 كەس گیانیان لەدەستداوە و 32 كەسیش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكان، جگەلەوەش زیانێكی ماددی زۆری لێكەوتووەتەوە و بەشێكی زۆری بیناكە بە تەواوی سووتاوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group