تۆیۆتا لەهەوڵدایە پەرەپێدان لە وشكانییەوە بباتە ناو بۆشایی ئاسمان

9 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
كۆمپانیای تۆیۆتا وەبەرهێنان لە پیشەسازییەكانیدا دەكات لەڕێگەی پەرەپێدان بە مانگی دەستكرد وەك ئامرازێكی گواستنەوە لە داهاتودا.
كەناڵی سی ئێن بی سی ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە، ئاكیۆ تۆیۆدا سەرۆكی كۆمپانیای تۆیۆتا وتویەتی بەدوای چۆنیەتی ناردنی مانگی دەستكرد بۆ بۆشایی ئاسماندا دەگەڕێن، چونكە داهاتوی جوڵە نابێت تەنها لە وشكانی یان لە یەكێك لە كۆمپانیای ئۆتۆمبێلدا سنوردار بێت.
لقێكی تۆیۆتا وۆڤن كە سەربە كۆمپانیاكەیە بڵاویكردوەتەوە، نزیكەی 44.4 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە كۆمپانیای ئینتەرستێلار تەكنەلۆجیا دەكات وەك بەشێك لە چونە ناو پیشەسازی بۆشایی ئاسمانەوە كە لە گەشەكردندایە.
باس لەوەشكراوە كە خاوەنی تۆیۆتا لەلایەن یەكێك لە كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلەوە رەنگە ئاماژە بە تێسلا بكات كە ئەوانیش لە بواری بۆشایی ئاسماندا كاردەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group