ئەحمەد شەرع: ترەمپ ئاشتی دەگەڕێنێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

17 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئیدارەی نوێی سوریا لەپەیامێكدا پیرۆزبایی دەستبەكاربونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای راگەیاند.
ئەحمەد شەرع سەرۆكی ئیدارەی نوێی سوریا لەپەیامێكدا بڵاویكردۆتەوە، بەناوی سەركردایەتی و گەلی كۆماری عەرەبی سوریا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەكەم بەبۆنەی دەستبەكاربونی وەك 47ەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵبژاردنی ترەمپ بەڵگەیەكە لەسەر ئەو متمانەیەی كە گەلی ئەمریكا بە سەركردایەتییەكەی بەخشیوە.
ئەحمەد شەرع باسی لەوەشكردوە، دەیەی ڕابردوو ئازارێكی یەكجار زۆری بۆ سوریا هێناوە، بەو پێیەی ململانێكان میللەتەكەیانی وێران كردوە و ناوچەكەی ناسەقامگیر كردوە، متمانەیان بەوە هەیە كە (ترەمپ) ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت و سەقامگیری بۆ ناوچەكە دەگەڕێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group