نەوا-
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، وەفدی وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتنە وەزارتی دارایی هەرێم بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی یەك.
عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە بڵاوكراوەیكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ وەفدی وەزارەتی دارایی عێراق هاتوونەتە هەرێمی كوردستان بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی یەك.
باسی لەوەشكرد، هەر بە گوێرەی رێككەوتنەكە دەبێت، هەرێم 50%ی داهاتی فیدڕاڵی بگەڕێنێتەوە كە 25%ی كۆی داهاتی هەرێمە و 80 ملیار دینار دەكات.