سودانی نامەیەكی پیرۆزبایی بۆ سەرۆكی نوێی ئەمریكا نارد

15 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران نامەیەكی پیرۆزبایی بۆ سەرۆكی ئەمریكا نارد بەبۆنەی دەستبەكاربونی وەك سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە نامەكەدا ئاماژەی بە خواستی عێراق كرد بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هاوكاری و هاوبەشی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكان، لە چوارچێوەی رێككەوتنی ستراتیژی و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات.
جەختیشیكردەوە، لەسەر گرنگی كاركردن بۆ پاڵپشتیكردنی بنەماكانی سەقامگیری و ئاسایش و گەشەپێدان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
سودانی باسی لەوەشكردوە، حكومەتی عێراق پابەندە بە پەیوەندییە ستراتیژییەكان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكان و هەوڵی چالاككردن و فراوانكردنی مەودای جێبەجێكردنی سەرجەم یاداشتنامەكانی لێكتێگەیشتن و هەماهەنگی ئەمنی و ئابوری دولایەنە دەدات، لە ژێر چەتری ڕێزگرتن لە سەروەری و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆ و پشتگیریكردن لە ئاڵوگۆڕی دولایەنە لەبوارەكانی ڕۆشنبیری و تەكنەلۆژیا و وەبەرهێنان و گەشەپێدانی بەردەوام.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group