نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن.
كەشناسی هەرێم ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ چوارشەممەش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور و نیمچە هەور دەگۆڕێت.
ئاماژەی بەوەشدا، پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەك بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 9 پلەی سیلیزی
دهۆك: 12 پلەی سیلیزی
كەركوك: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2- پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی