وەزارەتی درایی هەرێم: كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق بەردەوام دەبێت

17 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و مووچەی فەرمانبەران وەزارەتی دارایی هەرێم و عیراق یەكشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی هاوبەش ئەنجام دەدەن.
وەزارەتی درایی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بلاویكردەوە و رایگەیاند، كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق بەردەوام دەبێت و یەكشەممەی داهاتووش كۆبوونەوەی هاوبەش ئەنجام دەدەن، بڕیاری پێویست لەسەر ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەدەن، ڕاسپاردەی پێویستیش ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەكەن.
لە راگەیندراوەكە ئاماژەبەوەشكراوە، تیمێكی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی دارایی عیراق و هەرێم پێكبهێنراوە، لە ئەمڕۆوە لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەستبەكار دەبن و  ئامادەكاری پێویست دەكەن بۆ كۆبوونەوەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەسەر ئەرك و پابەندییەكانی هەردوولا بۆ ساڵی 2025.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group