كەشناسی هەرێم: ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاویەكان هەییە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم  ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە بە بەراورد تۆمارەكانی دوێنێ، هەروەها خێرای با لەسەرخۆ - مامناوەند لەنێوان 10 – 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت 
باسی لەوەشكرد، سبەی یەكشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەكاتی ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێكی كەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەكان، پلەكانی گەرماش 1 – 2 نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15
سلێمانی : 13
دهۆك : 14
زاخۆ  : 15
هەڵەبجە : 14
كەركوك : 16
گەرمیان : 15

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group