وەزارەتی كارەبا هەرێم: دۆخی كارەبای ئاسایی بووەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند، دۆخی كارەبا ئاسایی بووەوە و ئاستی بەرهەمهێنان گەیشتەوە 3750 مێگاوات.
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە كاتژمێر (8:00) بەیانییەوە پەستانی غاز بۆ ویستگەكانی غازی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی بووەوە و كۆمپانیای دانەغاز چاكسازییەكانی لە كێڵگەی كۆڕمۆڕ تەواو كرد.
ئاماژەی بەوەشدا، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی بووەوە و ئێستا 3750 مێگاوات كارەبا بەرهەم دێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، دوێنێ شەو وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی غاز، بۆ ماوەی 10 كاتژمێر پەستانی غاز كەمبووەتەوە و بەهۆیەوە 750 مێگاوات كارەبا كەمبووەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group