بڕیاری قەدەغەكردنی تیكتۆك لە ئەمەریكا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

9 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بریارە لە سبەینێوە بڕیاری قەدەغەكردنی تیكتۆك لە ئەمەریكا بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
 سبەینێ 19ـی مانگ، بڕیاری دادگای باڵای ئەمەریكا بۆ قەدەغەكردنی تیكتۆك لە ئەمریكا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەو بەروارەوە لە ئەمەریكا هیچ كەسێك لەڕێی گوگڵ و ئەپڵ ستۆرەوە ناتوانێت تیكتۆك داببەزێنێتە ناو مۆبایل یان ئامێرە زیرەكەكانی.
لای خۆشیەوە، ئیدارەی تیكتۆك پلانی بۆ روبەڕوبونەوەی ئەم دۆخە داناوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو بەكارهێنەرانەی یاسای قەدەغە دەیانگرێتەوە، بەشێوەیەك هەركات بەكارهێنەران ئەم ئاپە بكەنەوە نامەیەكیان لەبارەی بڕیاری قەدەغەكە پێدەگات.
هەروەها، بەپێی ئەو زانیارییانەی تۆڕی سی ئێن ئێن ئاشكرایكردوە، تیكتۆك بەشێوەی قوناغ بە قۆناغ لەكاركردن رادەوەستێت و كارەكە راستەوخۆ رونادات، ئەوانەی بەكارهێنەرن دەتوانن بەردەوام بن بێ ئەوەی هیچ نوێكارییەكی ئاپەكەیان پێبگات تا ئەوكاتەی خۆی لەكاركەوتن دەوەستێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group