سەمیر هەورامی: گرفتی تەكنیكی و سیاسی لەنێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغدا ماوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەواڵی دابەشكردنی پۆستە حكومییەكانی كابینەی دەیەم لەنێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان رەتدەكرێتەوە.
سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: تائێستا بەهیچ شێوەیەك لەنێوان یەكێتی و پارتی باسی دابەشكردنی پۆستەكان نەكراوە، هێشتا گرفتی تەكنیكی و سیاسی لەنێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغدا ماوەو هەوڵەكان بەردەوامن بۆ چارەسەركردنیان.
سەمیر هەورامی راشیگەیاند: هەمو ئەو دەنگۆیانەی باس لە دابەشكردنی پۆستەكان لەنێوان یەكێتی و پارتی دەكەن دورن لەڕاستییەوەو هەتا ئێستا لەهیچ كۆبونەوەیەكدا باس لە دابەشكاری پۆستە حكومییەكانی كابینەی داهاتو نەكراوە.
لەبارەی موچەی فەرمانبەرانیشەوە رایگەیاند: هێشتا گرفتی تەكنیكی و سیاسی لەنێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغدا ماوەو هەوڵەكان بەردەوامن بۆ چارەسەركردنیان، دەمانەوێت لەساڵی 2025 دا كۆتایی بە گرفتی موچەخۆرانی هەرێم بهێنرێت

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group