سودانی بۆ بەڕی: هیوا خوازین بە هەڵبژاردنی عۆن لوبنان خۆشگوزەرانی بەخۆیەوە ببینێت

22 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ نەبیە بەڕی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا محەمەد شیاع سودانی پیرۆزبایی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی لوبنانی لە سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتەكردوە  لەبەرامبەر جێبەجێكردنی مافە دەستورییەكانی گەلەكەیان.
سودانی هیوای خواستوە لوبنان دوای هەڵبژاردنی جۆزێف عۆن سەرۆكی نوێی لوبنان سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بەخۆیەوە ببینێت و جەختی لەسەر هەڵوێستی عیراق بۆ پشتیوانی كردن لە ئاسایش و سەقامگیری ئەو وڵاتە كردوەتەوە بۆ تێپەڕاندنی كاریگەرییەكانی شەڕی ئەم دواییەو كاردانەوەكانی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group