نەوا-
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە بارەی تاووتوێكردنی چەند پڕۆژە یاسایەك كۆدەبێتەوە.
بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوەی دەنگدان بە 10 پرۆژە یاسا كۆدەبێتەوە، یەكێك لەوانە، دەنگ بە پرۆژە یاسای هەموواری دووەمی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەدرێت، هەروەها دەنگ بە پرۆژە یاسای هەموواری چوارەمی یاسای بەرهەمهێنانی پیشەسازی دەدرێت.
ئەوەشخراوەتە روو، پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا دەنگدان بۆ پرۆژە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەكرێت، هەروەها یاسای پاراستنی كەمینەكان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان دەكات، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموواری یاسای بودجە دەكرێت.