نەوا-
پاشئەوەی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك شەقامی سەرەكی نێوان سلێمانی- كەركوكیان لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی داخست، هێزە ئەمنییەكان بڵاوەیان كردن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست رادیۆی نەوا كەوتوە، هێزەكانی چالاكییە مەدەنییەكان بە گازی فرمسێك رێژ بڵاوەیان بەو خۆپیشاندەرانە كردوە.
خۆپیشاندەران داوایان دەكرد دەسەڵاتدارانی پارێزگای سلێمانی وەڵامێكیان بدەنەوەو چارەسەری كێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكانیان بۆ بكەن كە ماوەی زیاتر لە مانگێكە بەهۆی بڕیارێكەوە هاتوچۆكردنیان لێ قەدەغە كراوەو دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
تا ئامادەكردنی ئەو هەواڵە شەقامەكە بە تەواوەتی نەكراوەتەوەو روبەڕوبونەوە لە نێوان خاوەن ئۆتۆمبێلەكان و هێزە ئەمنییەكان بەردەوامە.