شەرع: چاوەڕوان دەكرێت لە دوو ساڵدا 14 ملیۆن ئاوارە بگەڕێنەوە سوریا

22 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەسەڵاتی نوێی سوریا رایگەیاند، لەگەڵ روخاندنی رژێم گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ وڵات خێراتر بوە.
شەرع لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، لەگەڵ روخانی رژێمی بەعس كە 61 ساڵ وڵاتی بەڕێوەبردوە ئەو كەسانەی بە زۆرەملێ ئاوارەو دەربەدەر كرابون و ناچاربون رو لە دەرەوەی وڵات بكەن، گەڕانەوەیان بۆ وڵات دەستپێكردوە.
ئەحمەد شەرع جەختیشیكردۆتەوە، لەدوای روخانی دەسەڵاتی ئەسەدیشەوە ئەوانەی لەناوچەكانی كۆنترۆڵكراون ئاوارە نەبون بەڵكو بە پێچەوانەوە خەڵكی زیاتر هاتونەتەوە بۆ ژیان، ئێستاش هەمو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بەبێ كێشە بەیەكەوە دەژین.
سەرۆكی دەسەڵاتی نوێی سوریا راشیگەیاندوە، چاوەڕوان دەكرێت لە دوو ساڵدا 14 ملیۆن ئاوارەو پەنابەری سوریی بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group