نەوا-
لەمانگی 10ی رابردوەوە حكومەتی عیراق بڕێك پارەی بۆ لیژنەكانی كوتان لە تەندروستی هەرێمی كوردستان ناردوە تائێستا دابەشنەكراوە.
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عیراق نوسراوێكی وەزارەتی دارایی عیراقی بڵاوكردۆتەوە كە واژۆی تەیف سامی وەزیری دارایی لەسەرەو لە بەرواری 8/10/2024 دەرچوە تایبەت بە گواستنەوەی پارە بۆ وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەرامبەر هەڵمەتی كوتان لەلایەن لیژنەكانی تەندروستییەوە.
لەوبارەیەوە سۆران عومەر بڵاویكردۆتەوە. لە رۆژی 8/10ـەوە وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 9 ملیارو 90 ملیۆن و 765 هەزار دیناری رەوانەی هەرێمی كوردستان كردوە بۆ ئەو لیژنانەی تەندروستی پارێزگاكانی هەرێم كە هەڵمەتی كوتانی سورێژەیان ئەنجام داوە.
سۆران عومەر راشیگەیاندوە، تائێستا هەرێم پارەكەی دابەش نەكردوە بەسەر ئەو كارمەندو پەرستارانەدا.