نەوا-
بەهۆی تەقینی سیستمی غازەوە لە گەرمیان كەسێك گیانی لەدەستداو پێنجی تریش بریندار بون.
عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لەگوندی مەحمو قەجەر سەر بە ناحییەی قۆرەتو شەش بریندار برانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار كەبەهۆی تەقینی سیستمی غازەوە بەشێكی جەستەیان سوتابو.
راشیگەیاندوە، یەكێك لەبریندارەكان كە لەدایكبوی ساڵی 2014 یە بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەكەیەوە گیانی لەدەستداو باوك و برایەكی لەگەڵ دوخوشكی برینداربون چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت، هەروەها بەمەبەستی توێكاری تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشكی دادی قەزای كەلار كراوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاندوە، هێزەكانی پۆلیس لە شوێنی روداوەكەو لەسەر هۆكاری روداوەكە دەستیان بەلێكۆڵینەوەو كردنەوەی پەڕاوی خۆیان كردوە.