نزیكەی 600 رفێنراوی ئێزدی لەناو كەمپی هۆلن

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نوێنەرێكی كوردی ئێزدی ئاشكرایكرد، نزیكەی 600 ژن و كچی رفێنراوی ئێزدی لەناو كەمپی هۆلن.
مەحما خەلیل نوێنەری كوردانی ئێزدی لەپەرلەمانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە، زانیاریمان پێگەیشتوە نزیكەی 600 كچ و ژنی كوردی ئێزدی لەناو كەمپی هۆلن، خێزانەكانیان هەوڵێكی زۆریانداوە بێ ئەنجام بوە، چونكە كەمپی هۆل زۆر پاشماوەی داعشی لە خۆ گرتوە، بەڵام ئێمە دەستەوەستان نابین، نوسراوێكی فەرمی ئاڕاستەی هەریەك لە محەمەد شیاع سودانی و قاسم ئەعرەجی كراوە بۆئەوەی هەمو توانایەك بخەنەگەڕ بۆ رزگاركردنی ئەو كچ و ژنە ئێزدییانەی ناو كەمپی هۆل.
ئەو نوێنەرەی ئێزدی راشیگەیاندوە، بڕیارە نامەیەك ئاڕاستەی مانگی سوری نێودەوڵەتی و مانگی سوری عیراقی بكەن بۆئەوەی ئەوانیش لەڕێی خۆیانەوە هەوڵی رزگاركردنیان بدەن.
مەحما خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكردەوە، جگە لەكەمپی هۆل ژمارەیەك كچ و ژنی رفێنراوی ئێزدی لەناو زیندانەكانی سوریاش هەن تائێستا دوو لە زیندانیانی كوردی ئێزدی رزگاربون بەدوای ئەوانی دیكەدا دەگەڕێن تا هەمویان رزگار بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group