ئەنجومەنی شارەوانی رانیە دوای چەندین ساڵ یەكەم كۆبونەوەی ئەنجامدا

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی، یەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی رانیە ئەنجامدرا.
سەرۆكایەتی شارەوانی رانیە بڵاویكردۆتەوە، دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارو جارێكی تر دامەزراندنەوەی ئەنجومەنی شارەوانیەكان، ئەنجومەنی شارەوانی رانیە بەسەرپەرشتی هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین  و سەرۆك و جێگری سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی لە هۆڵی كۆبونەوەكانی شارەوانی رانیە یەكەم كۆبونەوە ئەنجامدرا. 
لەكۆبونەوەكەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین وتەیەكی پێشكەش كردو رایگەیاند، پیرۆزبایی دەستبەكاربونەوەی ئەم ئەنجومەنە لە تەواوی ئەندامانی ئەنجومەن و شارەوانی رانیەو هاوشاریان دەكەم، هەروەها هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم و پشگیرییان بۆ دەردەبڕم لە ئەرك و كارەكانیان كە بەپێی یاساو رێنمایەكان دەكرێن، دواتریش سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن راو سەرنجی خۆیان لەسەر ئەنجومەنەكە خستەڕو.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group