نەوا-
زۆر پێناسە بۆ بەختەوەری هەیەو دەكرێت بڵێین هەمویان راستن، چونكە هەریەكێك لە ئێمە پێناسەی تایبەتی خۆی هەیە بۆ ئەم هەستەی مرۆڤ، پزیشكێكی پسپۆڕ وەڵامی ئەم بابەتە بەشێوەیەكی گونجاو دەداتەوە.
ئەحمەد عەللاوی پزیشكی پسپۆڕی بۆماوەیی لەچاوپێكەوتنێكدا باس لەوەدەكات، لە كاتێكدا دڵخۆشی هەمو مرۆڤێك پەیوەستە بە رادەی توانای بەدەستهێنانی ئەو شتانەی كە بە سەركەوتنی ژیانی دەیانبینێت، بەڵام نەوەكانی ئێستا بەشێوەیەكی زۆر بەدەست قەیرانی دیجیتاڵكردنی پەیوەندییەكانەوە دەناڵێنن كە پاڵ بە جەستەیانەوە دەنێت بۆ دەردانی دۆپامین بەشێوەیەك كە زیاتر سترێسیان لەسەر دروست دەكات، بە پێچەوانەی نەوەكانی پێشو كە بە پێوەرە سادەكانی وەك سەقامگیری خێزان بەختەوەرییان پێوانە دەكرد.
لەلایەكی ترەوە خالید غەتاس كە پێشكەشكاری چاوپێكەوتنەكە بوە ئەوەی خستۆتەڕو، هۆكاری دڵخۆشی لە كاتێكدا بۆ زۆر كەس كە دروست دەبێت گەیشتنێكی بەو مەبەستەی لە مەحاڵەوە بەدەستیدەهێنێت، لەلایەكی دیكەوە ترس هەیە كە خۆشبەختی لە سەردەمی ئێستادا دەگۆڕێت بۆ كاڵا بۆیە دۆزینەوەی بەختەوەری لەم سەردەمەدا رەنگە بەستنەوەی بێت بەو شتانەی كە وا دەكات هەست بە لەخۆڕازیبون بكرێت، وەك دایكایەتی، سەركەوتنی پەروەردەیی یان بازرگانی.