بەهۆی تەقینی سیستەمی غازەوە لە گەرمیان منداڵێك گیانی لەدەستدا

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینی سیستەمی غازەوە كەسێك گیانی لەدەستدا.
موقەدەم عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەمە لەگوندی مەحمو قەجەر سەربەناحییەی قۆرەتوەوە شەش بریندار هێنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار، كە بەهۆی تەقینی سیستەمی غازەوە بەشێكی جەستەیان سوتابو، یەكێك لەبریندارەكان بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە لە دایكبوی ساڵی 2014یە، باوك و برایەكی لەگەڵ دوخوشكی بریندارن و لەئێستادا چارەسەری پێویست بۆ بریندارەكان دەكرێت.
 باسی لەوەشكرد، بەمەبەستی توێكاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشكی دادی قەزای كەلار كراوە، پۆلیس چوەتە شوێنی ڕوداوەكە و لەسەر هۆكاری ڕوداوەكە دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group