بلینكن سەردانی توركیا دەكات

15 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بڕیارە ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی توركیا بكات و گفتوگۆی رەوشی سوریاو پێكهێنانی حكومەتی راگوزەر لەو وڵاتە تاوتوێ بكات.
ئاژانسەكانی توركیا بڵاویانكردۆتەوە، بڕیارە رۆژی هەینی داهاتو 13-12 بلنكن سەردانی توركیا بكات و لەگەڵ هاوتا توركییەكەی رەوشی نوێی سوریاو رێگریكردن لە پێكادانی گروپە چەكدارەكانی سوریاو پێكهێنانی حكومەتی راگوزەر تاوتوێ بكەن
پێشترو لەدوای روخاندنی حكومەتی بەشار ئەسەد لە سوریا، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا دووجار هەردو وەزیری دەرەوەی توركیاو ئەمریكا بە پەیوەندی تەلەفۆنی دوایین پێشهاتەكانی سوریایان تاوتوێ كردوە.
ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كاتێكدایە كە شەڕو پێكادان لەنێوان هێزەكانی نیشتمانی سوریا كە وڵاتی توركیا پشتیوانیان دەكات و هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە منبج سەریهەڵدا، دواتر بە نێوەندگیری ئەمریكا پێكادانەكە راگیرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group