حكومەتی لوبنان سكاڵای یاسایی دژی بەشار ئەسەد تۆمار كرد

15 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
حكومەتی لوبنان سكاڵای یاسایی دژی بەشار ئەسەد سەرۆكی لەكارخراوی سوریاو لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە تۆمار كرد.
ئیلی مەحفوز سەرۆكی پارتی گۆڕان لە لوبنان رایگەیاندوە، زانیاری تەواویان هەیە كە سكاڵا لە دژی بەشار ئەسەدو دارودەستەكەی تۆمار كراوە لەسەر وتەی شاهیدحاڵە ئازادكراوەكانی سوریا، لەسكاڵاكەدا داواكراوە یاداشتی دەستگیر كردن بۆ ئەسەدو دەستوپێوەندەكانی دەربكرێت.
مەحفوز راشیگەیاندوە، لوبنانییەكان لە زیندانە ناحكومیەكانی ئەو وڵاتەدا زیندانیكراون تائێستاش ئەو هاوڵاتیانەی لوبنان كە بێسەروشوێنن گەیشتۆتە 622 كەس، پێشتر دووجار حكومەتی پێشوی سوریا زیندانیكراوانی لوبنانی ئازاد كردوە، یەكەمیان ساڵی 1998، بو 121 لوبنانی و ئازاد كران، هەروەها دووەمیش ساڵی 2000 بو كە 54ی تر گەڕانەوە وڵاتەكەی خۆیان، تائێستا 200 لوبنانی لە زیندانەكانی سوریادا ماون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group