پارێزگارێكی پۆڵەندا خوازیارە بەرهەمەكانی هەرێم لە وڵاتەكەیان نماییش بكرێت

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پارێزگاری شاری ووچی پۆڵەنداو 30 كۆمپانیای ئەو وڵاتە سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان كرد.
لە راگەیەنراوێكدا هاتوە، گەیلان حاجی سەعید سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی كردوە لە ماریك مازور پارێزگاری شاری ووچی پۆڵەنداو 30 كۆمپانیای بواری ئاژەڵداری، كشتوكاڵی و خۆراكی بەشداربو لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر.
راشگەیەنراوە، لە كۆبونەوەیەكدا سەرۆكی ژووری بازرگانی خۆشحاڵی دەربڕیوە بە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان نێوان وڵاتی پۆڵەنداو هەرێمی كوردستان، هیوای خواستوە ئەم پەیوەندیە ببێتە پتەوكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردولادا.
سەرۆكی ژوری پیشەسازی هەولێر داوایكردوە هانی كۆمپانیاو وەبەرهێنەرانی پۆڵەندا بدەن بۆ كاركردنیان لەهەرێمی كوردستان، چونكە هەلی وەبەرهێنان لە كوردستان لە گشت سێكتەرەكان زۆرە.
لایخۆشیەوە ماریك زور پارێزگاری شاری ووچی پۆڵەندا دوپاتی لە پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكان  كرۆتەوەو رایگەیاندوە، ئەوان هاتون بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی دوولایەنە بكەن، هیوای خواستوە كۆمپانیاو بازرگانانی هەرێمی كوردستانیش بەرهەمەكانیان لە وڵاتی پۆڵەندا نماییش بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group