پارێزگاری كەركوك رۆژی سێشەممەی كردە پشو

3 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
لە پارێزگای كەركوك بڕیاردرا بەڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە رۆژی سێشەممە 19/11 لە سەرجەم فەرمانگەكان.  
پارێزگای كەركوك بڵاویكردۆتەوە، بەئامانجی رێگە خۆشكردن بۆ سەركەوتنی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان بە مەرجێك دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان كارەكانیان رێكبخەن بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانیان، رێبوار تەها بڕیاریداوە بە راگرتنی دەوامی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگەكان لە پارێزگای كەركوك و سەرجەم زانكۆ و پەیمانگاو قوتابخانەكان.
راشیگەیاندوە، پارێزگاری كەركوك داوای لە سەرجەم هاوڵاتیانی شاری كەركوك و خوێندكاران كردوە هاوكارو پاڵپشتی هەوڵی بژمێرەكان بكەن بۆ كاركردن لەسەر سەرژمێریی گشتی دانیشتوان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group