هاتووچۆی سلێمانی: بەشێكی دیكە لە كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی دەكەوێتە كار

15 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە سەبارەت بە كامێراكانی چاودێری ڕێگای چەمچەماڵ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەكات كە لەئێستادا كامێراكانی سیستەمی چاودێری خێرایی جێگیر بە سیستەمی خاڵ بۆخاڵ (پۆینت تو پۆینت)ی نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ وە بە ووردتر لە سەرەتای پردی تاسڵوجە تا كۆتایی بازگەی (بانی مەقان) لە قۆناغی تێستدایە وە كارەكانی تەواو بووە و ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 27/11/2024 كاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ دەكەوێتە كار و سەرپێچی تیژڕەوی تۆمار دەكات. 
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی گرنگە شۆفێران بیزانن وە بۆئەوەی تووشی ڕووداو و كارەسات و سزای دارایی و غەرامات نەبن، پابەند بن بەو خێراییانەی كە دیاریكراوە لەڕێی هێماكانی هاتووچۆ. 
باسی لەوەشكرد، بۆ زانیاری كە باس لەوە دەكرێت شۆفێر لە ئاستی كامێراكان بەخێرایی یاسایی بڕوات دواتر خێراییەكەی زیاد بكات تا ئاستی كامێرایەكی تر وە دووبارە هێواشی بكاتەوە خێرایی تۆمار ناكات ئەبێت دڵنیابن كە ئەم بۆچوونە هەڵەیە ، چوونكە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ ( پۆینت تو پۆینت) ئەو ماوەیەی نێوان كامێراكان هەژمار دەكات وە سەرجەم كامێراكان بە هەردوو ئاراستە لە نێوان تاسڵووجە – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە بەرەو ئاراستەی سلێمانی بەستراونەتەوە بەیەكەوە كە ژمارەیان (28) كامێرایە. 
بەهیوای پابەند بوونی هەموولایەك بە خێراییە یاساییەكان. 
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group