نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی تایبەت دەكات بۆ بەدواداچون بۆ كارەكانی پاڵاوگەی كەربەلا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە ئاشكرای كردوە، لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر میكانیزمی وەرگرتن و كارپێكردنی پاڵاوگەكە كراوە دوای تەواوبونی ئەركی كۆمپانیای (جی ڤی) كۆری كە پاڵاوگەكەی دامەزراندوە، لەگەڵ دڵنیابون لە بەردەوامی كارەكانی پاڵاوگەكە بە بەرزترین توانا كە 17% ی بەرهەمی ناوخۆیی بەرهەمی نەوت دابین دەكات.
لە كۆبونەوەكەدا سەرۆك وەزیرانی فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی كردوە لە وەزارەتی نەوت بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ كارپێكردنی پاڵاوگەكە لەساڵی داهاتودا، چونكە پڕۆژەیەكی ستراتیژییەو یەكەم پاڵاوگەی عیراقە كە بە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای مۆدێرن كاربكات.