لەمانگی داهاتوەوە بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەكانی زانیاری كار بە پارەدانی ئەلكترۆنی دەكەن

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بڕیارە لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەكانی زانیاری كار بە پارەدانی ئەلكترۆنی بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەكانی زانیاری سلێمانی لە ئاگادارینامەیەكدا بڵاویكردۆتەوە، بەپێی رێنمایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم لە بەرواری 1/12و رۆژانی داهاتو بەهیچ جۆرێك لە بەڕێوەبەرایەتیمان و پارێزگای هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین كار بەپێدانی پارە بەدەستی ناكرێت، بەڵكو تەنها بە پارەدانی  ئەلكترۆنی لەڕێگەی ئامێری (POS)ـەوە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەكانی زانیاری سلێمانی لە راگەیەنراوەكەیدا داوای لە هاوڵاتیان كردوە بۆئەوەی كارەكانیان بۆ رایی بكرێت و ببن بەخاوەنی كارتی زانیاریی، پێویستە هەڵگری یەكێك لەكارتەكانی ڤیزا كارد و ماستەر كاردبن بۆیە تاكو هاوڵاتیان كارتی بانكیان  پێ نەبێت سەردانیان نەكەن. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group