سبەینێ دووەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لەسلێمانی دەستپێدەكات

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 14/11 بۆ ماوەی سێ رۆژ دووەمین خولی پێشەنگای نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لەشاری سلێمانی دەستپێبكات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، بە بەشداری چەندین كۆمپانیای ناوخۆی و بیانیی دووەمین خولی پێشەنگای نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لە پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی لەناوچەی تاسڵوجە دەستپێدەكات و ماوەی سێ رۆژی لەنێوان 14 تا 16/11 بەردەوام دەبێت.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانیش بڵاویكردبۆوە، پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتوگوزاری ئەمساڵ جیاوازەو بۆ یەكەمینجارە چەندین گروپی Off-Road و كامپین و ماتۆڕو ئۆتۆمبێلی نماییشە جیاوازەكان لە چەند وڵاتێكی جیاوازەوە بەشداردەبن لە دوەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ گەشتوگوزار.
راشیگەیاندبو، بە سەردانیكردنی هاووڵاتیان دەتوانن سود وەربگرن لە كۆمپانیاكانی بواری گەشتوگوزارو داشكاندن و پاكێجەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group