نەوا-
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، سەرۆك وەزیرانی هەرێم بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقی راگەیاندوە، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەبێت مافیان پارێزراو بێت.
لەدوای گەیشتنی بە هەرێمی كوردستان محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە یەكەم كۆبونەوەدا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەو پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەوە بڵاویكردۆتەوە، لە كۆبونەوەكەدا نەوت، موچە، سەرژمێری، كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بابەتی سەرەكی بون، لێكتێگەیشتنی بەردەوامی نێوان هەردو سەرۆك وەزیران بەشێكی كێشەكانی نێوان هەردو لای چارەسەر كردوەو ئەوانەشی چارەسەر نەكراون بەهۆی پەیوەندی بەردەوامی هەردو سەرۆك وەزیران دەرگای چارەسەرییان كراوەیەو هیوا هەیە.
راشیگەیاندوە، مەسرور بارزانی رایگەیاندوە، موچە نابێت تێكەڵی هیچ بابەتێك بكرێت لەژێر رۆشنایی بڕیاری دادگای فیدراڵی، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش دەبێت مافیان پارێزراو بێت، لەبەرانبەردا ئێمەش ئەركی خۆمان جێبەجێكردوەو دەشیكەین.