چاودێری زیاتری گواستنەوەی خوێندكاران و قوتابیان دەكرێت

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دایكان و باوكان و مامۆستایان لەڕێگەی موبایلەكانیانەوە دەتوانن ئاگاداری چۆنێتی گواستنەوەی خوێندكاران بن.
لە راگەیەنراوێكی قائیمقامی سلێمانیدا هاتوە، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەرانی گشتی پەروەردەكانی سلێمانی و گواستنەوەو چاودێری بازرگانی و نوێنەری ئاسایش و هاتوچۆو لیژنە هاوبەشەكان كۆبۆتەوەو لەكۆبونەوەكەدا وردەكاری گواستنەوەی خوێندكاران و قوتابیان لەماڵەوە بۆ ناوەندەكانی خوێندن و بەپێچەوانەوە گفتوگۆی لەبارەوە كراوە بەتایبەت پەیوەندییەكانی نێوان دایك و باوكی خوێندكاران و كۆمپانیاكانی گواستنەوەو ناوەندە پەروەردەییەكان و چۆنێتی چارەسەركردنی كێشەكانیان.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە لیژنەیەك لە نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەكان پێكبهێنرێت بۆ پێداچونەوە بە رێنماییەكان و هاماهەنگی زیاتری نێوان كۆمپانیاكانی گواستنەوەو خوێندنگاكان و دایك و باوكی خوێندكاران، باسیشیان لەچۆنێتی بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا كردوە بۆ ئاسانكاری پرۆسەكەو پێشنیاركراوە لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنێكەوە لەناو موبایلدا دایكان و باوكان و ئیدارەی خوێندنگاكان ئاگاداری كات و چۆنێتی گواستنەوەی خوێندكارەكانیان بن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group