پێشبینییەكانی فیلمی سیمپسنس بۆ دیاریكردنی سەرۆكی ئەمریكا شسكستیهێنا

5 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
پێشبینییەكانی فیلمی ئەنیمەیشنی بەناوبانگی جیهانیی سیمپسنس كە بەوە بەناوبانگە هەر پێشبینییەكی بۆ داهاتو كردبێت هاتوەتە دی ئەمجارە شكستی هێناو دۆناڵد ترەمپ سەركەوتنی بەدەستهێنا لە بون بە سەرۆكی ئەمریكا.
ماڵپەڕێكی عەرەبی بڵاویكردۆتەوە، (زە سیمپسنس) زنجیرەیەكی كارتۆنیی جیهانییە كە بە پێشبینییە وردەكانی بۆ زۆرێك لە روداوەكانی داهاتو لە ماوەی 35 ساڵدا ناسراوە كە لە یەكێك لە ئەڵقەكانیدا ئاماژەی بە ئەگەری وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكای بۆ كامالا هاریس كردوە، لە ئەڵقەی "بارت بۆ داهاتو" كە لە ساڵی 2000 دا پەخشكرا كارەكتەری لیزا سیمپسن وەك یەكەمین سەرۆكی ژنی ئەمریكا دەردەكەوێت، جلوبەرگێكی وەنەوشەیی لەبەردایە هاوشێوەی ئەوەی هاریس لەكاتی دەستبەكاربونیدا لە ساڵی 2021 لەبەریكردبوو.
ئەوەش باسكراوە، لە دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی ئەڵقەكەدا لیزا دەڵێت ئێمە قەیرانێكی گەورەی بودجەمان لە سەرۆك ترەمپەوە بە میرات گرتوەو دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە، بەڵام لەكۆتاییدا لەكاتی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا  هاریس شكستی هێنا و جارێكی دیكە دۆناڵد ترەمپ بوبە سەرۆكی مریكا لەساڵی 2024دا.
زنجیرەی سیمپسنس بەوە بەناوبانگ بو بە پێشبینییە دروستەكانی لە روداوە جیهانییەكانی ساڵانی رابردو بەڵام ئەمجارە شكستیهێنا.











شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group