نەتەوەیەكگرتوەكان: نزیكەی 70%ی ئەو كەسانەی لە غەزە كوژراون ژن و منداڵن

09/11/2024 جیهان

نەوا-
نوسینگەی مافەكانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان بڵاویكردەوە، نزیكەی 70%ی ئەو كەسانەی لە غەزە لە ژێر بۆردومانی چڕی ئیسرائیلدا كوژراون ژن و منداڵن.
نووسینگەكە راپۆرتێكی لەبارەی كوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەزەو پێشێلكارییەكانی یاسای نێودەوڵەتی بڵاوكردۆتەوەو رایگەیاندوە، رەنگە هێرشە بەربڵاوەكان یان بەرنامە بۆداڕێژراوەكانی سەر خەڵكی مەدەنی ببنە تاوانی جەنگی دژ بە مرۆڤایەتی ، ئەو هێرشانەشی بە نیازی لەناوبردنی تەواو یان بەشێكی نەتەوە، نەژاد یان ئایینێك دەكرێن رەنگە ببنە تاوانی جینۆساید.
لە راپۆرتەكەدا باسلەوەكراوە كە نوسینگەی مافەكانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان زانیارییە كەسییەكانی ئەو كەسانەی پشتڕاستكردوەتەوە كە لە ئەنجامی بۆردومان و هێرشەكانی دیكەدا لە غەزە كوژراون و بۆیان دەركەوتوە كە تائێستا نزیكەی 70%ی ئەو كەسانەی لەو هێرشانەدا كوژراون ژن و منداڵن، نزیكەی 80%ی ئەو مردنانەی پشتڕاستكراونەتەوە لە شوێنی نیشتەجێبون یان شوێنە هاوشێوەكان كوژراون، لەوانەش 44%یان منداڵ و 26%یان ژنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group