پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بارانبارین هەیە

14/10/2024

نەوا-
بەهۆی كاریگەری تۆپەڵە هەوایەكی فێنكەوە پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بارانبارین هەیە.
كەشوهەوای گەرمیان بڵاویكردۆتەوە، بەپێی دوایین زانیارییەكان بەهۆی كاریگەری تۆپەڵە هەوایەكی فێنكی هاتو لە دەریای ناوەڕاستەوە، پێشبینی دەكرێت لە رۆژی هەینییەوە واتە كۆتایی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما ( 4° بۆ 6° ) پلە دابەزن و لە رۆژدا هەست بە فێنكی دەكرێت و لەشەویشدا هەست بە سەرما دەكرێت، هەروەها گەرما بەیەكجاری كۆتایی دێت.
راشیگەیاندوە، لەنیوەی دوەمی ئەم مانگەوە جاروبار بۆ ماوەیەكی كاتی ئەگەری بڕێكی كەم دڵۆپە باران هەیە بەزۆریش ناوچە شاخاوییەكان، ئەگەرییش هەیە لەكۆتایی ئەم مانگەوە شەپۆلێكی بارانبارین بەبڕی جیاواز بەشێك لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان و گەرمیان بگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group