كۆمسیۆن لەگەڵ نێردە دیپلۆماسیەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كۆبوەوە

14/10/2024

نەوا-
لەگەڵ نزیكبونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عیراق لەگەڵ نێردە دیپلۆماسییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كۆبۆوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، كۆبونەوەیەكی تایبەتی ئامادەكاریی لەهەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە تیایدا دادوەر عامر موسا حسێنی گرنگیی رۆڵی رێكخراوەكانی لە چاودێریكردنی قۆناغەكانی هەڵبژاردن باسكردوەو تەئكیدی كردۆتەوە، ئەزمونی هەڵبژاردن سەركەوتو نەبوە ئەگەر هاوبەشەكانی پشتیوانی نەبوبێت ئەوانەی كە گرنگی بەپرۆسەكە دەدەن لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و نێردە دیپلۆماسییەكان بەئەنجامدانی ئەو ئەركانەی چاودێری نێودەوڵەتی لەسەریەتی.
راشیگەیاندوە، بەردەوامی ئەو رێكخراو و نێردانە بەشێكە لە پەیامی متمانە لەنێوان كۆمسیۆن و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە پەرۆشە لەسەر بەردەوامبونی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group