نەوا-
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، كاروبارە تەكنیكی و لۆجستییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەواوكراون و تا ئێستاش 41 سكاڵا تۆماركراوە.
ئەیسەر یاسین وتەبێژی لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، سەرجەم ئامادەكارییە تەكنیكی و لۆجستییەكان بۆ هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی كوردستان تەواوكراون و 97٪ی پێداویستییەكان بۆ ڕۆژی دەنگدان ئامادەن.
ئەوەشی خستەڕوو، كە لە كاتی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردندا، 38 سكاڵا تۆماركراون كە زۆرترینیان لە سلێمانیە و 21 سكاڵایە، لە هەولێر 14 و لە دهۆكیش سێ سكاڵا تۆماركراون.
ئاماژەی بەوەشدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی پارێزگەكانی هەرێمی كوردستاندا ئەو پۆستەرانەی كاندیدەكان لادەبرێن كە سەرپێچی ڕێنماییەكانیان كردووە و دواتریش پێبژاردنیان بۆ دەكرێت.
بڕیارە ڕۆژی 18ی مانگ دەنگدانی تایبەت و 20ی مانگیش دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت.