"بەكارهێنانی مۆبایل پەیوەندیی ناو خێزان دەشێوێنێت"

07/10/2024 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەگوێرەی راپرسییەك دەكەوتوە كە دایكان و باوكان بەهۆی بەكارهێنانی ئامێری مۆبایلەوە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ منداڵەكانیان وەك پێویست نییەو كاریگەرییەكی خراپی دروستكردوە.
ماڵپەڕێكی عەرەبی بڵاویكردۆتەوە، پێدەچێت بەكارهێنانی مۆبایل و سۆشیال میدیاو یاریكردنی دایك و باوك بە مۆبایلەكان كاتی تایبەت كراو بەخێزان تێكبدات، بەو پێیەی دایكان زیاتر سۆشیال میدیا بەكاردەهێنن و كاتەكانی كە تایبەتە بە خێزان بۆی تەرخان دەكەن، هاوكات لە راپرسییەكاندا دەركەوتوە باوكەكان ئاستی بەرزیان تۆماركردوە لە یاریكردن بە مۆبایلەكانیان.
لێكۆڵینەوەكان دەریانخستوە كە ئەم پەیوەندییە تەكنەلۆژییە دەتوانێت پەیوەندیی دایك و باوك و منداڵ تێكبدات و كاریگەری لەسەر رەفتارو گەشەكردنی منداڵان هەبێت، بۆ نمونە ئەو دایك و باوكانەی كە بەهۆی ئامێری مۆبایلەوە سەرقاڵ دەبن كەمتر وەڵامدەرەوەی پێداویستییەكانی منداڵەكانیان دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی تێكچونی كوالیتی خێزانی.
بەكارهێنانی مۆبایل بوەتە بەشێكی سەرەكی لە ژیانی خێزانیدا، زۆرجار دایك و باوك مۆبایلە زیرەكەكانیان بۆ چالاكییە جۆراوجۆرەكان بەكاردەهێنن، لەوانەش سۆشیال میدیاو یاریكردن.




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group