بەمزوانە دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات

07/10/2024

نەوا-
ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان خێراتر كراوەو بەزوترینكات پرۆسەكە لەو شارەوانییانەی كە كارە هونەری و كارگێڕییەكانیان تەواو كردوە دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردۆتەوە، ئێستا لیژنەی باڵای دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رۆژانە بە چڕی كار لەسەر فۆڕمەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەكەن و هەنگاوەكانی پرۆسەكەش زۆر بە باشی چوەتە پێش و بەزوترین كات لە چەند رۆژی داهاتودا دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات.
راشیگەیاندوە، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ تیمی وەزارەت بۆ دابەشكردنی زەوی كۆبوەوەو داوای لێكردن بەزوترین كات سەرجەم كارەكان تەواو بكەن، پرۆسەكە لە كەمترین كاتدا دەستپێدەكات و لەماوەیەكی زۆر كەمدا سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی مەرجەكان دەیانگرێتەوە زەویان بەسەردا دابەش دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group