كۆمسیۆن: سزای داراییمان بەسەر 11 كاندیدی هەڵبژاردن سەپاندوە

07/10/2024

نەوا-
كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، سزای داراییان بەسەر 11 كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سەپاندوە.
لەبارەی پێنج سكاڵای تایبەت بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كۆبووەوە و بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای دارایی بە بڕی 500 هەزار دینار بەسەر 11 كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە پێچەوانەی یاسا و رێنماییەكانی هەڵبژاردن، بەر لە وادەی خۆی هەڵمەتی بانگەشەیان دەستپێكردووە. 
ئاماژەی بەوەشداوە، هەشت لەو كاندیدە سزادراوانەش، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانن لە بازنەكانی هەولێر و دهۆك.
یاسی لەوەشكرد، ئەنجومەنی كۆمسیاران سێ سكاڵای دیكەی بەهۆی ناڕوونی كەسی بكەر و بەڵگەكان رەتكردەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group