نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگەی سلێمانی دەستپێبكات.
بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رۆژی چوارشەممە پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی یەكی سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێدەكات.
ئاماژە بەوەشدراوە، بۆ هەر بەرمیلێك نەوت بڕی 105 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.
مەڵبەندی یەك لە سلێمانی پێكهاتووە، لە گەڕەكەكانی شەهیدانی ئازادی، ئازادی، عەلی كەمال، هەوارە بەرزە، گۆیژەی تازە و توویمەلیك.