نەوا-
وەزیری بازرگانیی عێراق هاوڵاتییانی دڵنیاكردەوە لەوەی هیچ مەترسییەك لە ئایندەی خۆراك لە وڵاتدا نییە.
ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانیی عێراق لە یەكەمین دیداری نیشتمانی بۆ كەرتی تایبەت رایگەیاند، عێراق ساڵانە پێویستی بە زیاتر لە چوار ملیۆن و 500 هەزار تۆن گەنم لەگەڵ 10 بەشەخۆراكی ساڵانە هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتەكەی پلانێكی ستراتیجی سەبارەت بە یاسای ئاسایشی خۆراك داڕشتووە و كۆگاكانی وەزارەتی بازرگانیی بڕی پێویستیان خۆراكیان بۆ ماوەی ساڵێك تێدایە و بە تەواوی پێداویستییەكانی سەبەتەی خۆراك مسۆگەر بكرێت.
لەبارەی پەسەندكردنی یاسای ئاسایشی خۆراكیشەوە باسی لەوەشكردوە، پەسەندكردنی یاساكە لەلایەن پەرلەمانەوە رەنگدانەوەی زۆری لەسەر دەستەبەركردنی كۆگاكردنی خۆراك هەبووە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە گومان دەكرێت ئیسرائیل لە كاردانەوەی هێرشە مووشەكییەكانی گروپە چەكدارەكان بۆ سەر ئەو وڵاتە، هێرش بكاتە سەر چەند ئامانجێك لە عێراق و ئەوەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر بازاڕ و نرخی خۆراك دروست بكات.