سەرۆك وەزیرانی عیراق ماتەمینی گشتی لەسەرتاسەری وڵاتدا راگەیاند بەبۆنەی كوژرانی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران رایسپاردون بە راگەیاندنی ماتەمینی گشتی لەسەرتاسەری وڵاتدا بۆماوەی سێ رۆژ بەبۆنەی كوژرانی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لەهێرشێكی سوپای ئیسرائیلدا.
لەلایەكی ترەوە دادگای فیدراڵی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، كوشتنی نەسروڵڵا تیرۆركردنی تەواوی بەها مرۆییەكانە بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە هەمو جیهان دەكەن.